Accessibility links

میدیاکانی کۆریای باشور: پـێدەچێت ڕێبەری کۆریای باکور سەردانی چین بکات


سەردانی ڕێبەری کۆریای باکور بۆ چین، 28 ی مانگی سێی ساڵی 2018 (وێنەی ئەرشیف)
سەردانی ڕێبەری کۆریای باکور بۆ چین، 28 ی مانگی سێی ساڵی 2018 (وێنەی ئەرشیف)

میدیای کۆریای باشور لە درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە رایگەیاند کە "کیم جۆنگ ئون" رابەری کۆریای باکور رەنگە بەرەو چین بەڕێکەوتبێت بۆ چوارهەمین کۆبوونەوەی لوتکەیی لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی چین.

کاربەدەستان لە چین و سیئۆل دەستبەجێ هیچ ئاماژەیەکیان لەبارەیەوە نەداوە . کۆریای باکور هەواڵی سەردانی لەم جۆرە راناگەیەنێت هەتا ئەو کاتەی سەردانەکان تەواو کۆتایـیان دێت.

راپۆرتەکان ئاماژەی ئەوە دەدەن کە شەمەندەفەرێک هاوشێوەی ئەوەی زۆر جار کیم جۆنگ ئون بەکاری دەهێنێت لە درەنگانێکی ئەمڕۆدا بینرابوو لە شاری "داندۆنگ" ی سنووریی چین لە ژێر بارودۆخێکی ئاسایشی تۆکمەدا دەپەڕییەوە.

ئاژانسی هەواڵەکانی Yonhap ی کۆریای باشور پێشبینی ئەوەی کردبوو کە ئەو شەمەندەفەرە بەرپرسێکی باڵای کۆریای باکوری لە نێودا بووبێت ، هاوکات رۆژنامەی Hankyoreh لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی" کیم جۆنگ " وا لە وڵاتی چینە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ، ڕابەری کۆریای باکور ساڵی پار لە سەردانێکیدا بۆ چین شەمەندەفەرێکی زرێپۆش شێوازی تایبەتی بەکارهێنا.

راپۆرتە هەواڵیەکانی پەیوەستن بە شیانی گەشتێکی کیم جۆنگ ئون بۆ چین ، دوای ئەوە بوو کە وا بڕوادەکرێت بەرپرسانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و کۆریای باکور لە ڤێتنام چاویان بە یەکتری کەوتبێت بۆ وتوێژکردن لەسەر دیاریکردنی شوێنی دووەم کۆبوونەوەی لوتکەیی نێوان کیم جۆنگ و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ .

XS
SM
MD
LG