وا پـێشـبینی ده‌کرێت کوڕی ڕابه‌ری کۆریای باکور کیم ئون جێگه‌ی باوکی بگرێته‌وه له نمایشێـکی سه‌ربازیدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ باوکی‌دا تیایدا ئاماده بوو.
کیم ئون ته‌مه‌نی 27 ساڵه له‌گه‌ڵ کیم جونگ ئێڵی باوکی ئاماده‌ی نمایشه‌که بوون به بۆنه‌ی 65 هه‌مین سـاڵیادی حوکمی کۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته.
هه‌زاران له هێزه‌کان به شه‌قامی پـیۆنگیانگدا ڕۆیشتن له کاتێـکدا ئاماده‌بووان هاواریان ده‌کرد و ئه‌و دیمه‌نه نمایشه سه‌ربازیـیه‌کانی سۆڤێتی سه‌رده‌می جه‌نگی ساردی ده‌هێنایه‌وه یاد.
نمایشه‌که ڕاسته‌وخۆ له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه په‌خشکرا، ئه‌مه‌ش کارێکی نائاسایی‌یه له کۆریای باکور به‌وه‌ی چاودێریـیه‌کی توندوتۆڵ هه‌یه له په‌خشکردندا.
به‌م دوایـیانه‌ش پـشـتڕاستکرایه‌وه که کیم جونگ ئون جێگه‌ی باوکی ده‌گرێته‌وه.