ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کۆریای باکور ناوی کیم جۆنگ ئونیان برد وه‌ک فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ سـانایی گرتنه ده‌سـتی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن کوڕی ڕێبه‌ری کۆچکردووه‌وه له‌و وڵاته ڕێبازه سـتالینیـیهدا.
ئه‌مه یه‌که‌م جاره له لایه‌ن ده‌زگایه‌کی فه‌رمی کۆریای باکوره‌وه ناوی کیم جۆنگ ئون له ژێر ئه‌و پـۆسته‌دا بێت که پـێشـتر هی کیم جۆنگ ئیڵی باوکی بوو. هه‌رچه‌نده ئون ئه‌زموونێـکی له‌شـکری ئه‌وتۆی نیـیه و له بیسته‌کانی ته‌مه‌نیایه‌تی، به‌ڵام پـله‌ی جه‌نه‌ڕاڵی چوار ئه‌سـتێره‌ی هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆریای باشور ڕایگه‌یاند که‌وا دوو شـاند بۆ کۆریای باکور ده‌نێرێت تاوه‌کو به‌شـداری له پـرسهکهی کیم جۆنگ ئیڵدا بکه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور (چۆی بۆو سێۆن) گوتیشی هیچ به‌رپـرسێـکی حکومی له ناو ئه‌و دوو شـاندهدا نین، به‌ڵـکو بریتین له که‌سوکاری کیم دای جۆنگ سه‌رۆکی پـێشـووی کۆریای باشور و جونگ مۆنگ هوون سه‌رۆکی پـێشـووی کۆمه‌ڵه‌ی هیوندای.