Accessibility links

زیادبوونی پێکدادانەکان لەنێوان چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری سوریادا


چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و دانیشتوانی ناوچەکە وتیان پێکدادانەکان لەنێوان چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا زیادی کردووە، ئەمەش لە نوێترین ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان دوژمنانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و دانیشتوانی ناوچەکە بە ڕۆیتەرزیان وت لیژنەی تەحریری شام کە پێشتر سەر بە قاعیدە بوو، ڕۆژی سێشەممە هێرشیان کردۆتە سەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی جوڵانەوەی نورەدین زەنگیدان.

کۆمەڵەی ئیسلامی کە کۆنتڕۆڵی شاری دارە عەزەی کردووە لە پارێزگای حەلەب وتی لە بەرپەرچدانەوەی هێرشێکدا ڕۆژی پێنجشەممە پێنج لە چەکدارەکانی کوژراون و لۆمەی جوڵانەوەی نورەدین زەنگی کرد. هێشتا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن چەند بەشێک لە ناوچە گوندنشینەکانی ڕۆژئاوای حەلەبیان لەژێر دەستدا ماوە.

سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆن وتی گرتنەوەی شاری دارە عەزە پێگەی کۆمەڵەی ئیسلامی بەهێز دەکات لە دانوستانەکاندا لەگەڵ تورکیا.

لە زیادبوونی پێکدادانەکاندا، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و دانیشتوانی ناوچەکە وتیان هێزەکانی بەرەی نیشتیمانی تەحریر هێرشیان کردۆتە سەر موڵگە و خاڵەکانی پشکنینی ئیسلامییەکان لە پارێزگای ئیدلب.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG