دوو شـاره‌زایانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن به‌رپـرسـانی کۆریای باکور پـێـیان ڕاگه‌یاندوون له میانه‌ی گهشـتهکهیاندا بۆ پـیۆنگ‌یانگ بۆیان ده‌رکه‌وتبوو وڵاته‌که خه‌ریکی دروسـتکردنی ڕیاکته‌ری ئاوی سووکه له ده‌زگای ناو‌کی یۆنگبیان.
دیپلۆمات جاک پریچهرد که سه‌رپه‌رشـتی دۆسێی کۆریای باکوری ده‌کرد له سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کانی سه‌رۆک کلنتن و سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو بوش له دوێنێ سێشه‌ممه به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که به‌خۆی سه‌ردانی شوێنه‌که‌شی کردبوو.
گوتیشی پـیۆنگ‌یانگ ئومێدهوراه ڕیاکته‌ره‌که له سـاڵی 2012 ته‌واو بکات.
شاره‌زای ناو‌کی ئه‌مه‌ریکاش سایکفرێد هێکه‌ر که هاوڵی پریچهرد بووه له گه‌شـته‌که‌یدا بۆ کۆریای باکور زووتر باسی له‌م ڕیاکته‌ره کردبوو له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی کیۆدۆی ژاپـۆنی.
ڕیاکته‌ره‌کانی ئاوی سووک که‌متر بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌شێن به‌راورد به ڕیاکته‌ره‌کانی ئاوی قورس که پـیۆنگ‌یانگ به‌ڵێنی نه‌هێشـتنی دابوو له ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی سـاڵی 1994 دا، به‌ڵام ڕه‌نگه بنیاتکردنی ئه‌و ده‌زگایه هۆیه‌ک بێت بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم که ده‌کرێت وه‌ک سووته‌مه‌نی بۆ ڕیاکتهر و یاخود دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربێت.