له ده‌مێـکدا هه‌وڵه دیپـلۆماسـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا چڕبووته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی کۆریای باشور و گه‌واهیده‌ران له چین ده‌ڵێن سه‌رۆکی کۆریای باکور کیم جۆنگ ئێڵ سه‌ردانی چینی کردووه.
دانیشـتوانی هه‌رێمه‌که ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی کۆریای باکور گه‌یشته شـاری ژیانی باشوری چین پاش ئه‌وه‌ی له ده‌روازه‌ی سنووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته هاوپه‌یمانه به‌ڕی بۆوه.
سه‌رۆکی کۆریای باکور سه‌ردانی خوێندنگایه‌کی کردبوو که کیم ئێڵ سۆنگی باوکی لێی خوێندبوو. ته‌له‌فیزیۆنی YTN ی کۆریای باشور ده‌ڵێت سه‌رۆکی کۆریای باکور له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا کیم جۆنگ ئێڵ ئه‌م سه‌ردانه سازده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه شێـکره‌وه له ناوه‌ندێـکی توێژینه‌وه‌ی بواری به‌رگری له سیۆل (بێک سیونگ جوو) ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی کۆریای باکور ده‌یه‌وێت چین ئاگاداربکاته‌وه له چه‌ند پـلانێـکی گۆڕانکاری له ده‌سه‌ڵاتی ڕژێـمه‌که‌یدا.
له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا ده‌نگ‌گۆی ئه‌وه هاتۆته کایه‌وه که کوڕی سه‌رۆکی کۆریای باکور جێـگه‌ی باوکی ده‌گرێته‌وه.
هاوکات ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی پـێشووتری ئه‌مه‌ریکا جێمی کارتر گه‌یشته پـیۆنگ یانگ، له هه‌وڵێـکدا بۆ ئازادکردنی که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکایی که له‌وه‌تای مانگی یه‌کی سـاڵی ڕابردووه‌وه له کۆریای باکور به‌ندکراوه.