زانایه‌کی به‌ڕیتانی خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری پیزیشکی بۆ ساڵی 2010 ی پێ به‌خشراوه له‌به‌ر داهێنانی پرۆسه‌یه‌ک به ناوی (ئین – ڤیترۆ- فه‌رته‌لایزێشن) واته ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی هێلکه له ده‌ره‌وه‌ی له‌ش ده‌گه‌ڵ تۆوی پیاو تێکه‌ڵ ده‌کرێن بۆ منداڵ درووست کرده‌ن. کۆمیته‌ێ به‌خشینی خه‌ڵاته‌که له سوید گوتی رابه‌رت ئێدواردز یارمه‌تی ملیۆنان هاوسه‌ر و جووتی گرفتی منداڵ بونیان هه‌یه داوه منداڵیان بێت، و کاره‌که‌ی هه‌نگاوێکی مێژوییه له بواری پزیشکی ئه‌م سه‌رده‌مدا.
ئێدواردز که ئێستا ته‌مه‌نی 85 ساله ئه‌م پرۆسه‌یه‌ێ سازکرد که رێگه ده‌دات خانه‌کانی هێلکه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ده‌نی ژه‌ن ده‌گه‌ڵ تۆوی پیاو تێکه‌ڵ بکرێن دواتر له ناو مه‌نداڵ دانی ژه‌ن بچێندرێن.
ئه‌و له 50 کان کاره‌که‌ی ده‌ست پێ‌کرد و دواتر کاره‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌راده‌رێکی به‌ناوی په‌تریك ستێپتۆ، که له ساڵی 1988 کۆچی دوایی کرد، ته‌واو کرد.
کۆمیته‌ێ نۆبڵ گوتی چوار ملیۆن منداڵ له‌دایه‌ك بوون له‌وه‌تای له‌دایه‌ك بوونی یه‌که‌م منداڵ له ساڵی 1978-وه.
خه‌ڵاته‌که بریتییه له یه‌ك و نیو ملیۆن دۆلار و میدالیایه‌کی زێڕ.
خۆی تائێستا هه‌ر وا باو بووه کۆمیته‌ێ نۆبڵ سویدی هه‌موو ساڵێـک یه‌که‌م خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری پزشکی بڵاو ده‌کاته‌وه.