Accessibility links

ئیسڕائیل چەند ڕێکخراوێکی ناحکومی فەڵەستینی خستۆتە لیستی تیرۆرەوە و 9 وڵاتی یەکێتی ئەوروپاش ڕەتی دەکەنەوە


نۆ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ شەش ڕێکخراوی مەدەنی فەڵەستینیدا کە ساڵی ڕابردوو ئیسڕائیل وەکو ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشانیکردوون و ڕایانگەیاند هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر بانگەشەکەی ئیسڕائیل.

ئیسڕائیل ڕێکخراوە فەڵەستینییەکانی وەکو گروپی تیرۆریستی دەستنیشانکردووە و بە تۆمەتی گواستنەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ میلیشیاکان تۆمەتباری کردوون، ئەم هەنگاوەی ئیسڕائیلیش لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤەوە ڕەخنەی لێگیرا.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا وەزیرانی دەرەوەی بەلجیکا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئێرلەندا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا و سوید وتیان " زانیاری هەستپێکراوییان " لە ئیسڕائیلەوە وەرنەگرتووە کە ببێتە هۆی ئەوەی چاو بە سیاسەتەکانی خۆیاندا بخشێننەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە " ئەگەر بەڵگە هەبن ئەوا ئێمەش بەپێی بەڵگەکان مامەڵە دەکەین. لە نەبوونی ئەو جۆرە بەڵگانەدا، ئێمە بەردەوام دەبین لە هاریکارییەکانمان و پشتیوانییە بەهێزەکانمان بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی لە ( ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینییەکاندا )."

تاوەکو ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.

ساڵی ڕابردوو ئیسڕائیل شەش ڕێکخراوی تۆمەتبار کرد بەوەی پەیوەندییەکی نزیکییان لەگەڵ ' بەرەی باوی ئازادکردنی فەڵەستین ' دا هەیە، کە هێرشی کوشندەیان دژی ئیسڕائیلییەکان ئەنجامداوە لە لیستی ڕەشی تیرۆری ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپادان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG