Accessibility links

نیکی هەیڵی لەسەر لێدوانی وەزیری دادی ئێران لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا


نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی
نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی

وابڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزیری دادی ئێران سەید عەلیڕەزا ئاڤایی لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لێدوان بدات.

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی سەبارەت بەم لێدوانە چاوەڕوانکراوەی وەزیری دادی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی " لەم هەفتەیەدا وابڕیارە وەزیری دادی ئێران سەید عەلیڕەزا ئاڤایی لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا لێدوان بدات، بەڕێز ئاڤایی بەرپرسە لە کۆمەڵێک لە خراپترین پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا، لەوانەش ڕێگەگرتن لە ئازادی سیاسیی و بڵاوکردنەوەی کپ کردن و توندوتیژی و کوشتنی زیندانییە سیاسییەکان.

" ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ دەبێت شەرمەزار بێت لەوەی ڕێگە دەدات بە بەڕێز ئاڤایی لێدوان بدات لەبەردەم ئەندامانیدا. جارێکی دیکە ئەنجومەنەکە خۆی لکەدار دەکات بە ڕێگەدان بەو کەسانەی سوکایەتی بە مافەکانی مرۆڤ دەکەن و کاری ئەنجومەنەکە دەقۆزنەوە و گاڵتە بە ئەرکە سەرەکییەکەی ئەنجومەنەکە دەکەن کە ئەویش بڵاوکردنەوەی مافەکانی مرۆڤە لە جیهاندا. ئەمە تەنها وا لە ئەمەریکا دەکات داوای چاکسازی بکات لە ئەنجومەنەکەدا و وەکو وەبەرهێنانێکی باش سەیری بکرێت لەو کات و سەرمایەیەدا کە بۆی تەرخانکراوە."

XS
SM
MD
LG