Accessibility links

هەیڵی : بەدووری دەزانین سزا نوێیەکان ڕەفتارەکانی کۆریای باکوور بگۆڕێت


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی وتی بەدووری دەزانین سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر کۆریای باکووردا ڕەفتارەکانی کۆریای باکوور بگۆڕێت بەڵام کۆمەکەکانی بەرنامە موشەکی و ناوەکییەکانی دەبڕێت.

هەیڵی بە ئنستتیوتی ئەمەریکەن ئنتەرپرایزی لە واشنتن وت " ئایا پێمان وایە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا سوودی دەبێت؟ نا بە دووری دەزانین، بەڵام سزاکان چی دەکەن؟ ئەو کۆمەکانە دەبڕن کە ڕێـی پێدەدەن موشەکی بالیستیکی دروست بکەن."

هەیڵی ڕۆژی دووشەممە وتی دەیەوێت ئەنجومەنی ئاسایش لە یانزەی مانگی نۆدا دەنگبدەن لە بەرژەوەندی سەپاندنی توندترین سزا بەسەر کۆریای باکووردا بەهۆی ئەنجامدانی شەشەمین و گەورەترین تاقیکردنەوەی ناوەکی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG