نه‌یجیریا بڕیاری 3 ڕۆژ ماته‌مینی فه‌رمی داوه بۆ ڕێز لێنان له گیانی ئه‌و 153 که‌سه‌ی له نێو فڕۆکه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا بوون ئه‌وه‌ی له شـاری لاگۆس که‌وته خوارێ.
هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ئاگر و دوکه‌ڵ له پاشـماوه‌ی فڕۆکه‌که به‌رزده‌بوونه‌وه و کارمه‌ندانی فریاگوزاری به هاوکاری خه‌ڵـکی ناوچه‌که ته‌رم و پارچه‌کانی فڕۆکه‌که‌یان کۆده‌کرده‌وه که به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشـتواندا که‌وتبووه خوارێ.
ڕه‌وبێن ئه‌باتی ڕاوێژکاری سه‌رکایه‌تی نه‌یجیریا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی هێشـتا زووه بڵێن چی بووه مایه‌ی که‌وتنی فڕۆکه‌که.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ده‌زگای کاروباری هاتوچۆی فڕۆکه سیڤیلـیه‌کان له نه‌یجیریا گوتی فڕۆکه‌که هی کۆمپانیای هێڵی ئاسـمانی دانا بووه و له شـاری ئه‌بوجاوه به‌ره‌و لاگوس هاتووه و که‌وتووه به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی دوو نهۆمی له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی دانیشـتواندا و ئاگری له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌کی دیکه‌ش به‌رداوه.
ژماره‌ی کوژراونی دانیشـتوانی ناوچه‌که هێشـتا ڕوون نیـیه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌ند خوله‌کێـک به‌ر له‌وه‌ی فڕۆکه‌که بکه‌وێت فڕۆکه‌وانه‌که قوله‌ی کۆنتڕۆڵی فڕۆکه‌خانه‌ی لاگۆسی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی حاڵه‌تێـکی ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یاندووه.