به‌رپرسانی نه‌یجیریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له دوا زیجیره‌ی هێرشه کوشنده‌کاندا دژ به کرستیانه‌کان له ناوچه‌که‌دا، خۆکوژێک له باکوری نه‌یجیریا ئۆتۆمبێلێکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی کێشاوه به کڵێسـایه‌کدا و بووه‌ته هۆی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 15 که‌س و برینداربوونی 42 که‌سی دیکه.
به‌رپرسانی باری نائاسایی ده‌ڵین ڕووداوه‌که له ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی شـاری باوچی بووه کاتێـک خه‌ڵـکه‌که له پاش نوێژ و نزای به‌یانی له کڵێسـاکه ده‌هاتنه ده‌رێ.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌هۆی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌که کڵێساکه داڕماوه و چه‌ندین که‌س بوون به‌ژێر داروپه‌ردی کڵێساکه‌وه، قووربانیه‌کان که‌سانی سیڤیل و کارمه‌ندانی ئاسایشن.
هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندوه، به‌ڵام گرووپی ئیسلامی بووکوو حه‌رام له ڕابردوودا چه‌ندین کڵێسا‌ی کردووه‌ته نیشانه.
هه‌روه‌ها سه‌دان کاری کووشتن خراوه‌ته ئه‌وستۆی بووکوو حه‌رام، له‌وانه ته‌قینه‌وه‌ی ناو کڵێسـایه‌ک له ڕۆژی یادی له‌دایکبوونی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی بووه هۆی کوژرانی زیاتر له 30 که‌س.
گرووپی بووک‌و حه‌رام ده‌ڵێت دان به حکومه‌ت و ده‌ستوری ئێستای ئه‌و وڵاته‌دا نانێت و ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له باکوری نه‌یجیریا دابمه‌زرێنێت.
ئه‌و وڵاته که ژماره‌ی دانیشتوانی 150 ملیۆنه نیوه‌ی موسڵمانه و زۆربه‌یان له باکوری وڵاته‌که‌ن و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی کرستیانن و زۆربه‌یان له باشورن.