Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی 8 کەس لە ناو مزگەوتێکی نەیجیریا دەکوژرێن


کاربەدەستانی نەیجیریا دەڵێن لە هێرشێکی تێرۆرستیدا بۆ سەر مزگەوتێک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان 8 کەس کوژران و 5 کەسی دیکە برینداربوون.

کاربەدەستان دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە لە کاژمێر 5:15 ی بەیانی خۆکوژێک خۆی کردووە بە مزگەوتێکی ناوچەی میناری شارۆچکەی کۆندوگا لە هەرێمی بۆرنۆ، وە لەوێ چووەتە نێو ئەو خەڵکەی بۆ نوێژی بەیانی چووبوونە سەر بەرماڵ و ئەو بۆمبانەی لە خۆی بەستبوون تەقاندونێتەوە.

گروپـی توندڕەوی بۆکۆ حەرام، ئەوەی ئەبو بەکر شکوی ڕێبەرایەتی دەکات، زۆر جار تەقینەوەی خۆکوژی لە مزگەوت و بازاڕەکان و شوێنە گشتیـیەکانی دیکە باکوری ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.

چەکدارێکی سەر بە حکومەت بە ناوی ئیبراهیم لیمان بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت زۆربەی ئەو کەسانەی بۆکۆ حەرام بۆ تەقینەوەی خۆکوژی بەکاریان دەهێنێت کچانن، بەڵام تەقینەوەکەی ئەمڕۆ کوڕێک ئەنجامیداوە کە مەزەندەدەکرێت تەمەنی لە بیستەکاندا بووبێت.

لەوەتای لە ساڵی 2009 وە ئەم گروپە دەستیکردووە بە توندوتیژی، زیانێکی زۆر بە دانیشتوانی باکوری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا گەیشتووە. بەپـێی ئامارەکان هەتا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار کەس کوژراون و 2.6 ملیۆن کەسیش ئاوارە و دەربەدەربوون.

XS
SM
MD
LG