چه‌ند بۆمبێک له شاره‌کانی باکوری نایجیریا ته‌قیونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵات ره‌وشی ته‌نگه‌تاوی له هه‌رێمه‌که‌دا راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی نایجیری ده‌ڵێن له دره‌نگانێکی دوێنێدا ته‌قینه‌وه له شاره‌کانی مه‌یدوگوری و ده‌مه‌تورو روویاندا ، به‌ڵام ته‌قینه‌وه‌کان کوژراو و برینداریـیان لێنه‌که‌وته‌وه.
هاوکات وته‌بێژی گروپی میلیتانه‌کانی ناسراو به بۆکۆ حه‌رام رایگه‌یاند که‌وا گروپه‌که‌یان کاری ته‌قینه‌وه‌کانیان ئه‌نجامداوه. گوتیشی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌کان ئاماژه‌ی کۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی ئه‌و 3 رۆژه بوو که گروپی بۆکۆ حه‌رام دابویانه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی باشور ئه‌وانه‌ی له باکوری وڵات‌دا ده‌ژین و داوایان لێده‌که‌ن ناوچه‌ی باکور به‌جێ بهێڵن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، گودله‌ک جۆنه‌ثنی سه‌رۆکی نایجیریا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ره‌وشی ته‌نگه‌تاوی له 15 ناوچه‌ی وڵاتدای راگه‌یاند ، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ندان مانگ له کاری توندوتیژی خوێناوی ئه‌وانه‌ی حکومه‌تی نایجیری ده‌یخاته ئه‌ستۆی میلیتانه‌کانی ناسراو به بۆکۆ حه‌رام.
گروپی ئاماژه‌پێدراو به‌رپرسیارێتی کاری ئه‌نجامدانی چه‌ندان ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌کردنیان له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یاندووه ، له نێویاندا له ئه‌بوجای پایته‌خت .
سه‌رۆکی وڵات په‌یمانی داوه گرپی بۆکۆ حه‌رام تێک بشکێنێت ئه‌وه‌ی له ساڵی 2009 دا ده‌ستیان به راپه‌ڕینی خوێناوی له دژی حکومه‌تی نایجیری کردووه.