گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر شـانۆی زانکۆیه‌ک به لانی که‌م 15 که‌س کوژراون. ئه‌و شوێنه تایبه‌ت بوو بۆ مه‌راسیمه ئاینیـیه‌کانی کرستیانه‌کانی ناوچه‌ی کانۆ له باکوری نایجیریا.
خه‌ڵـکێـکی زیاتریش له‌و ڕووداوه‌دا برینداربوون، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌رجه‌م قوربانیـیه‌کان هێشـتا پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هێرشبه‌ران به ماتۆر سایکل و ئۆتۆمبیله‌وه هێرشیان کردووه و له هێرشه‌که‌شیاندا بۆمب و چه‌کی سووکیان به‌کارهێناوه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ که‌سێـک یان لایه‌نێـک به‌رپـرسێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام له ڕابردوودا ڕێـکخراوی بۆکۆ حه‌رام که ڕێـکخراوێـکی ڕادیکاڵی ئیسلامیـیه هێرشی کردووه‌ته سه‌ر کرستیانه‌کانی نایجیریا.