گرووپێـکی ڕادیکاڵی ئیسلامی له نه‌یجیریا ده‌ڵێت ئه‌وان کاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان له ئهبیجای پایته‌خت ئه‌نجامداوه و ته‌قینه‌وه‌که به لای که‌م کوژرانی 18 که‌سی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـکی گرووپی ڕادیکاڵی ناسراو به بوکۆ حه‌رام ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری به‌شی هوسای ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له نه‌یجیریا کردووه و پـێی گوتووه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌که.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان ئۆتۆمبیلێـکیان دیوه به خێرایی بازگه‌ی پاسه‌وانانی ئۆفیسی باڵه‌خانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی به‌زاند و هه‌ر که گه‌یشـته باڵه‌خانه‌که ئۆتۆمبیله‌که ته‌قیـیه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه کارمه‌ندانی پـزیشـکی و هه‌روه‌ها گه‌واهیده‌ران له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که ده‌ڵێن خه‌ڵکی به په‌له به هانانی لێقاوماوانی ڕووداوه‌که‌وه چوون و بریندار و ته‌رمی کوژراوانیان له ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌که‌دا هێنایه ده‌رێ.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لای خۆیه‌وه پـشـتڕاستی کرده‌وه که ڕووداوه‌که به‌هۆی ته‌قینه‌وه بووه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه شوێنی ته‌قینه‌وه‌که نزیـکه له چه‌ند ئۆفیسێـکی دیپـلۆماسی وڵاتان له نێویاندا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
هاوکات بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وته‌که‌یدا له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌که‌ی کرد و گوتی ئه‌م جۆره کاره تێرۆریسـتیـیه جێـگای قبوڵ نیـیه.