پـۆلیسی نایجیریا ده‌ڵێت له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک به دوای یه‌ک که ئامانجیان ئۆفیسه‌کانی پـۆلیس و حکومه‌ت له شـاری کانۆی باکوری وڵاته‌که بووه، به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون.
کانۆ که دووه‌م گه‌وره‌ترین شـاره له نایجیریا و زۆرینه‌ی موسڵمانه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر لێ دراوه له پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێ هه‌ینی، ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئیسلامی بۆکۆ حه‌رام به‌رپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کانی کانۆ هه‌روه‌ها له شـاری یه‌ناجوای باشوری وڵاته‌که‌ش ته‌قینه‌وه بووه، به‌ڵام له‌وێ که‌س پـێوه نه‌بووه.
له شـاری کانۆ خۆکوژێـک توانی بۆمبێـکی به‌هێز له نووسینگه‌ی به‌رپـرسی گشـتی پـۆلیس له‌و شـاره بته‌قێنێته‌وه، له دوای چه‌ند خوله‌کێـک ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی دیکه له چه‌ند جێـگایه‌کی دیکه‌دا بیستران.
خۆکوژه‌که ده‌سـتبه‌جێ گیانی له‌ده‌سـتداوه و هێرشبه‌ره‌کانی دیکه له پـێکدادانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پـۆلیس کوژراون.
په‌یامنێری به‌شی هاوسای ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا (ڕادیۆی سالوسی) ده‌ڵێت له ماوه‌ی 90 خوله‌کدا 24 ته‌قینه‌وه‌ی ژماردووه.
هاریکاری به‌شی فریاکه‌وتنی شـاری کانۆ ئه‌بو به‌کر جوبریل ڕه‌وشی شـاره‌که‌ی به‌بێ سه‌روبه‌ر ناوزه‌دکرد. جوبریل به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت کارمه‌ندانی ئاژانسه‌که‌ی به‌هۆی ڕێـگری پـۆلیسه‌وه نایانتوانیوه بگه‌نه جێـگای یه‌که‌م ته‌قینه‌وه.