Accessibility links

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە قوتابخانەیەکی نایجەر لانی کەم 25 منداڵ گیانیان لەدەستدا


ئەنجومەنی وەزیرانی نایجەر لە بەیاننامەیەکدا وتی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە پۆلەکانی قوتابخانەیەکی سەرەتایی باشووری وڵاتەکەدا لانی کەم 25 منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە 14 منداڵی دیکە برینداربوون، پێنج منداڵیان لە بارودۆخێکی خراپدان. قوتابخانەکە لە شارۆچکەی مارادییە کە دەکەوێتە زیاتر لە 600 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی نیامێی پایتەختەوە.

بەڕێوبەری خوێندنی هەرێمەکە مامان هدی وتی " لە ئێستادا بەدیاریکراوی هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە."

وتیشی خوێندن لە قوتابخانەکەدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگیرا، ئەوەش وەکو پرسەیەکی گشتی کە لە مارادی ڕاگەیەندراوە.

جێی ئاماژەیە ئەمە دووەمین جارە لەم ساڵدا لە نایجەری ڕۆژئاوای ئەفریقا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە قوتابییەکان لە پۆلەکانیاندا گیان لە دەست دەدەن، لە مانگی چواردا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە 20 منداڵ لە قوتابخانەیەکدا لە نیامێی گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG