وڵاتی نه‌یجه‌ر ڕه‌تیکرده‌وه ساعدی قه‌زافی کوڕی دیکتاتۆری پـێشـووی لیبیا ڕاده‌سـتی ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا بکات، ده‌ڵێت به‌وه ژیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسیـیه‌وه.
گوته‌بێژی حکومه‌تی نه‌یجه‌ر مارۆ ئه‌مادۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت نه‌یجه‌ر ئاماده‌یه ساعدی ڕاده‌سـتی دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی له لاهای بکات ئه‌گه‌ر داوا بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی کاتی لیبیا داوای ڕاده‌سـتکردنی ساعدی له نه‌یجه‌ر کرد پاش ئه‌وه‌ی ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه گوتبووی ڕاپه‌ڕینێـک له دژی حکومه‌تی ئێسـتای لیبیا به‌رپاده‌بێت و ڕه‌نگه ئه‌و له هه‌ر کاتێـکدا بۆ لیبیا بگه‌ڕێته‌وه.
مارۆ ئه‌مادۆ گوتیشی ئه‌و لێدوانه‌ی ساعدی داویه‌تی به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێسا و یاسایانه‌یه که ڕێـگه‌ی پـێداوه له وڵاتی نه‌یجه‌ردا بمێنێته‌وه، وه حکومه‌تی نه‌یجه‌ر هیچ پشـتیوانی لێ ناکات. گوتیشی له یه‌ک حاڵه‌تدا ڕاده‌سـتی لیبیا ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تێـک حوکمڕانی بکات که سیسته‌مێـکی دادی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نی هه‌بێت.
شایه‌نی باسه له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه‌وه سـاعدی و ژماره‌یه‌ک له لایه‌نگرانی به‌ره‌و نه‌یجه‌ر هه‌ڵاتن پاش ئه‌وه‌ی ته‌رابلوسی پایته‌خت که‌وته ژێر ده‌ستی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوه‌وه.
دادگایی نێونه‌ته‌وه‌یی لاهای کوڕێـکی دیکه‌ی قه‌زافی به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی تاوانبارکردووه، به‌ڵام سـاعدی که به یاریزانێـکی تۆپی پـێ ناسراوه هیچ تۆمه‌تێـکی ئاڕاسته نه‌کردووه.