Accessibility links

لە هێرشێکدا لە نایجەر 69 کەس کوژران


بانیبانگۆ، نایجەر
بانیبانگۆ، نایجەر

وەزارەتی ناوخۆی نایجەر وتی کۆمەڵێک چەکدار لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەیەکی دوورەدەست لە باشووری ڕۆژئاوای نایجەر 69 کەسیان کوشتووە، سەرۆکی شارەوانی بانیبانگۆ لەنێو کوژراوەکاندا بووە. ئەمەش نوێترین توندوتیژییەکانی ئەم ساڵە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لەو وڵاتەدا.

شاندێک بە ڕابەرایەتی سەرۆکی شارەوانی بانیبانگۆ لەنزیک سنووری مالی کەوتۆتە کەمینێکەوە، ناوچەکە چەکدارێکی زۆری سەر بە ڕێکخراوی داعشی لێیە کە لەم ساڵدا سەدان کەسیان لە ناوچە دەشتاوییەکان کوشتووە.

وەزیری ناوخۆی نایجەر ئەلکاچی ئەلهادا وتی 15 کەس ڕزگارییان بووە و ئەرکێکی پشکنین ئەنجام دەدرێت. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

ناوچەیەکی وشک و هەژاری ڕۆژئاوای ئەفریقا کە بە سنوورەکانی نایجەر و مالی و بورکینا فاسۆوە دەورەدراوە، لەم ساڵانەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی توندوتیژییەکی زۆر بووەتەوە، لەکاتێکدا گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئەل قاعیدە و ئەوانی دیکە هەوڵیانداوە دەست بگرن بەسەر ناوچەکەدا و هێزە سەربازییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی تیادا دەربکەن. هەزاران کەسیش کوژراون و ملیۆنانی دیکەش ئاوارە بوون.

بەپێی پڕۆژەی شوێنی ململانێکان و زانیاری لەسەر ڕووداوەکان کە چاودێری توندوتیژییەکان دەکات، گروپە ئیسلامییەکان لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای نایجەر لەم ساڵدا 530 کەسیان کوشتووە، ئەم ژمارەیەش پێنج هێندەی ژمارەکەی ساڵی ڕابردووە.

لە مانگی هەشتدا گروپە چەکدارەکان کۆمەڵێک هێرشیان لە ناوچەکەدا ئەنجامدا، لە یەکێک لە هێرشەکاندا 37 کەس کوژران.

گروپە چەکدارەکان بە بەردەوامی بەرپرسانی ناوخۆ دەکەنە ئامانج، لەوانەش سەرۆکی شارەوانیەکان و سەرۆکی گوندەکان و ڕابەرە ئاینیەکان، لە هەوڵێکیاندا بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگەکان، بەم کارەشیان لەبەردەم داگیرکردن و هێرشەکاندا لاوازییان دەکەن.

لە سەرەتای ساڵی 2018 ەوە سەدان کەس لەو بەرپرسانە کوژراون یاخود ڕفێندراون.

سەرجاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG