Accessibility links

نیویۆرک دەڵێت نێردەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت ڤاکسینیان وەرگرتبێت


باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک، ئەمەریکا
باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک، ئەمەریکا

حکومەتی شاری نیویۆرک دەڵێت سەرجەم ئەو دیبلۆماتکارانەی هەفتەی داهاتوو ئامادەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبن لە نیویۆرک، دەبێت بەڵگەیان پێبێت لەسەر ئەوەی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

ئۆفیسی شارەوانی نیویۆرک لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی کۆبوونەوەکە وتی نێردەکان دەبێت ڤاکسینیان وەرگرتبێت تاوەکو بتوانن بچنە هۆڵی گفتوگۆکانەوە.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە دەبێت ڤاکسینیان وەرگرتبێت تاوەکو بتوانن نان بخۆن یاخود لە ناوەوە بمێننەوە.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە نیویۆرک فەرمانی وەرگرتنی ڤاکسینی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر هاوڵاتیەک بیەوێت بچێتە شوێنە گشتیە داخراوەکانەوە ئەوا دەبێت لانی کەم یەک ژەمە ڤاکسینی وەرگرتبێت.

نامەکە لەلایەن کۆمسیاری تەندروستی شاری نیویۆرکەوە واژۆ کراوە و لەلایەن وتەبێژەکەیەوە پشتڕاست کراوەتەوە، لە نامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە هۆڵی گفتوگۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکو " ناوەندێکی کۆنگرە " سەیر دەکرێت و بەو پێیەش دەبێت سەرجەم ئامادەبووان ڤاکسینیان وەرگرتبێت.

هەروەها بە سەرجەم دیبلۆماتکاران ڕاگەیەندراوە کە شاری نیویۆرک داوا لە هەمووان دەکات لە هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتیدا دەمامک ببەستن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG