Accessibility links

ده‌رزی لێدان له‌ منداڵان و شه‌ڕی نێوخۆیی سوریا


Mideast Lebanon Syria Refugees Vaccination
Mideast Lebanon Syria Refugees Vaccination

شه‌ڕی نێوخۆیی سوریا وای کردوه‌ هه‌وڵی ده‌رزی لێدانی شه‌له‌لی بدرێت.

لوبنان: بە پێی هەواڵی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس کاربەدەستانی تەندروستی له‌ هه‌وڵدان به‌ پەلە دەرزی لە ملیۆنها کەس لە منداڵەکانی میسر را بگره‌ هه‌تا تورکیا بدەن، دەترسن کە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شەلەل لە سوریا بۆی هەیە له‌ نێو دەیان هەزار پەناخوازدا بڵاو ببێتەوە کە به‌ هۆی شەڕی نێوخۆیی ولاتیان به‌ جێ هێشتووه‌.

ئەو کاربەدەستانە دەیانەوێت دەرزی لە هەموو منداڵانی ژێر تەمەن 5 ساڵی لە ئەو حەوت شوێنانە بدەن کە مەترسیان هەیە: میسر، عێڕاق، لوبنان، کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەزەی فەلەستینی، تورکیا و سوریا، کە سەرجەم نزیکەی 22 ملیۆن منداڵ دەبن.

هەڵمەتی 30 ملیۆن دولاری لە لایەن کاربەدەستانی تەندروستی یو ئین و عەڕەب تەنانەت دەرزی لە ئەو منداڵانەش ده‌دات کە پێشتر دەزریان لێدراوە لە بەر ئەو ڤیروسەی کە منداڵان دەیگرنەوە و شەلەلیاندەکات.

له‌ ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا، سۆحا بۆستانی لە ئاژانسی یونیسێف سەر بە ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت:

"هیچ بژارەیەک نیە: هەر کەسێک دەبێت دەرزی لێبدرێت. مەسەلە ئەوە نیە کە بڵێی دەمەویت یان نامەوێت. نا، کە شەلەش بووی چارەسەری نیە، تەنیا مەسەلەی پێشگیری کردن لە گۆرێ دایە."


ئەم حەوتوە، سەدان کارمەندی تەندروستی و خۆبەخشان بۆ سەرانسەری لوبنان چوون بۆ ئەوەی دەرزی لە منداڵان بدەن و هیواداران دەرزی لە 500،000 مندالی ژێر تەمەن 5 سالی بدەن.
XS
SM
MD
LG