له ده‌یه‌مین ڕۆژی نائارامی له دوای یه‌کدا، پولیسی تورکیا له شاره‌کانی ئانکارا و ئیستانبوول گازی فرمێسک ڕێژ و شلانگی ئاویان بۆ بڵاوه‌پێکردنی هه‌زاران خۆپێشانده‌ر زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه به کارهێنا.
دره‌نگانی شه‌ممه له ئانکارا خۆپێشانده‌ران به هێواشی نزێکی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بوونه‌وه، به‌ربه‌سته‌کانی نزیک ئه‌وشوێنه‌یان ئاگر تێبه‌ردان له ده‌مێکدا له گه‌ڵ پولیس تووشی شه‌ڕو پێکدادان هاتن.
له ئیستانبوڵ، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر درێژه‌یان به جێگیربوون له مه‌یدانی ته‌قسیمدا، له ده‌مێکدا به ڕێپێوان و به‌رزکردنه‌وه‌ی لافیتان درووشمیان ده‌دا و داوای له سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاچوونی سه‌رۆک وه‌زیریان ده‌کرد.
توندوتێژی پێوه‌ندیدار به خۆپێشاندان بووبه هۆی ئه‌وه‌ی سێ که‌س بکوژرێن و هه‌زاران که‌سیش بریندار بن له‌وه‌تا خۆپێشاندانه‌کان ده‌ستیان پێکردوون.
سه‌رۆک وه‌زیری ره‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردوغان هه‌روا به‌رهه‌ڵستی داوای خۆپێشانده‌رانه، که ئه‌ردۆغان داوای کۆتایی پێهێنانی ده‌ست به جێی خۆپێشاندانه‌کان ده‌کات. پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ردۆغان ڕۆژی شه‌مه داوای خۆپێشانده‌رانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێش وه‌خت وه‌لا نا.