پۆلیسی نیوزلەندا وتی جانتایەکیان دۆزیوەتەوە بۆمبێکی تێدابووە لە ناوچەیەکی چۆڵ لە شاری کرایستچێرچ کە مانگی سێ لەو شارەدا چەکدارێک هێرشی کردە سەر دوو مزگەت و 50 کەسی کوشت. پۆلیس وتیشی پیاوێکی دەستگیرکردووە.
پۆلیس شەقامەکانی ناوچەی فیلیپستاونی لە شارەکە داخست و تیمێکی شارەزایان پوچەڵکردنەوەی بۆمب و تیمی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوەی بۆ هەموو شوێنەکە ڕەوانەکرد.
سەرۆکی پۆلیسی ناوچەکە جۆن برایس لە بەیاننامەیەکدا وتی " پۆلیس جانتایەکی دۆزیوەتەوە بۆمبێکی تێدابووە لە ناوچەیەکی چۆڵ لە کرایستچێرچ."
لە بەیاننامەکەدا دەڵێت یەکەی پوچەڵکردنەوەی بۆمب بۆمبەکەیان پوچەڵکردۆتەوە و پیاوێکی تەمەن 33 ساڵیان لە شارەکە دەستگیرکردووە. دواتر پۆلیس ناوچەکەی دووبارە کردۆتەوە.
ڕۆژنامەی نیوزلاند هیڕاڵد وتی بانگی پۆلیس کراوە بەهۆی بوونی هەڕەشەی بۆمبی چێنراوەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز