Accessibility links

تاوانبارەکەی هێرشەکەی نیوزلەندا ساڵی 2016 سەردانی ئیسڕائیلی کردووە


بەرپرسانی ئیسڕائیل وتیان گومانلێکراوی سەرەکی لە هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندادا لە کۆتایی ساڵی 2016 دا سەردانێکی کورتی ئیسڕائیلی کردووە.

بەرپرسێکی دەزگای دانیشتوان و کۆچی ئیسڕائیل وتی برینتن تارانتی ئوستڕاڵی لە مانگی 10ی ساڵی 2016 دا بە ڤیزای گەشتیاری هاتۆتە ناو ئیسڕائیلەوە و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە وڵاتەکەدا ماوەتەوە.

تارانت تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی 50 کەس لە ناو دوو مزگەوتدا لە شاری کرایستچێرچی نیوزلەندا.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەدا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەبەردەستدا نیە سەبارەت بەوەی تارانتی 28 ساڵی چی کردووە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسڕائیل.

هەر لە کۆتایی ساڵی 2016 دا، تارانت سەردانی سڕبیا و بۆسنە و هەرسک و کڕواتیای کردووە و سەردانی کۆمەڵێک شوێنی مێژووی جەنگی کردووە پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا لە ساڵی 2017 دا.

لە مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی بەلکان بەمەبەستی سەردانکردنی شوێنە مێژووییەکانی بولگاریا و ڕۆمانیا و مەجەڕ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG