Accessibility links

سەرۆکوەزیرانی نوێی بەڕیتانیا لە یەکەم ڕۆژی کارکردنیدا سیاسەتی ڕەوانەکردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا هەڵوەشاندەوە


سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا کییەر ستارمەر
سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا کییەر ستارمەر

ڕۆژنامەی تێلیگراف لە زاری سەرچاوەکانی پارتی کرێکارانەوە بڵاویکردەوە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەڕیتانیا کییەر ستارمەر لە یەکەم ڕۆژی کارکردنیدا پلانی ڕەوانەکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە بەڕیتانیا بۆ ڕواندا هەڵوەشاندووەتەوە و پلانەکەیان بە "مردوو" ناوبردووە.

ستارمەر پێشتر بەڵێنیدابوو ئەو پلانەی پارتی پارێزگاران بۆ ڕەوانەکردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام لە کاتێکدا کە پرسی کۆچ یەکێکە لە گرنگترین پرسەکانی هەڵبژاردنەکان، ستارمەر خۆشی لە ژێر فشاردا دەبێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ ڕاگرتنی گەیشتنی هەزاران کەس لە ڕێی پەڕینەوەیان بە بەلەمی بچووک بە کەناڵی ئینگلیزدا لە فەڕەنساوە بۆ بەڕیتانیا.

بە پێی پلانەکەی ڕواندا بڕیار بوو پەناخوازانی نایاسایی رەوانە ئەو وڵاتە بکەن بۆ ئەوەی لە ڕواندا داوای مافی پەنابەری بکەن، یان هەوڵی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانیان بدەن.

ئەم ڕێککەوتنە کە لانیکەم نیو ملیار دۆلاری بۆ بەریتانیا تێچووە و هەروەها بووە جێی مشتومڕێکی گەرم لە پەرلەمان و ڕووبەڕووی چەندین تەحەدای یاسایی بوویەوە.

ئامارەکانی حکومەتی بەریتانیا دەریدەخەن کە لە ساڵی 2022دا نزیکەی 46 هەزار کەس لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە چوونەتە بەریتانیا، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2023دا بۆ نزیکەی 30 هەزار کەس دادبەزیوە.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG