Accessibility links

هۆڵەندا دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ دەکاتەوە


وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وپکا هوکسترا
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وپکا هوکسترا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی هۆڵەندا وتی ڕۆژی هەینی وڵاتەکە دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەکاتەوە.

دوو ڕۆژ دوای ئەوەی لە 24 ی مانگی دوودا ڕووسیا داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا دەستپێکرد، هۆڵەندا ستافە دیبلۆماتییەکەی لە کیێڤ گواستەوە. هەفتەی ڕابردوو دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە لڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کردەوە.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وپکا هوکسترا وتی " تیمێکی بچووکی باڵیۆزخانەکە لە کیێڤ لەنزیکەوە کاردەکەن لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکەی هاوبەشماندا کە گەڕاونەتەوە. گرنگە لەسەر خاکەکە پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا دابین بکەین."

باڵیۆزخانەکە هێشتا ئامادە نیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی. لەمدواییانەدا هەندێک لە وڵاتانی دیکەی وەکو فەڕەنسا ڕایانگەیاندووە کە باڵیۆزخانەکانیان دووبارە دەگوازنەوە بۆ کیێڤ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG