Accessibility links

هەواڵگری سەربازی: چین هەوڵی تەکنەلۆجیای بۆشایی ئاسمانی هۆڵەندا دەدات


دەزگای هەواڵگری سەربازی هۆڵەندا دەڵێت چین هەوڵی بە دەستهێنانی کەلوپەل و زانیاری دەدات لەسەر کەرتی بۆشایی ئاسمانی هۆڵەندا.

دەزگاکە لە ساڵی 2022 دا لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەیدا وتی شیکارییەکانی " دەریدەخەن کە توانای هەڵدانی مانگی دەستکرد لەلایەن چینەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا بۆ 100 هەڵدان لە ساڵێکدا زیاد دەکات."

وتیشی " چەندین هەوڵی جۆراوجۆر هەبوون بۆ بە دەستهێنانی تەکنەلۆجیای پەیوەندیداری سەربازی لە دەرەوەی ئەو کۆتوبەندانەدا کە بەسەر هەناردەکردنی تەکنەلۆجیا بۆ چیندا سەپێندراون. دەزگاکە ئاشکرای کردووە چین لەو کارە و چەندین کاری دیکەیدا ژمارەیەک کۆمپانیای شاراوەی بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێناوە."

چین لە مێژە ئاماژەی بەوەداوە کە پڕۆگرامی بۆشایی ئاسمانی تەنها بۆ مەبەستی ئاشتییانەیە و دژایەتی هەر شێوازێکی کێبڕکێی چەک دەکات لە بۆشایی ئاسماندا. بەڵام لە هەمان کاتدا پەکین دەڵێت پڕۆگرامەکەی بۆشایی ئاسمان دەبێت یارمەتی چین بدات لە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەدا. چین هەوڵیش دەدات تاوەکو ساڵی 2030 ببێتە وڵاتێکی زلهێزی بۆشایی ئاسمان.

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی هۆڵەندا جان سویلەرس وتی چین بە تایبەتی هەوڵی " هاوێژەری هەواڵگری و چاودێری و دیدەوانی و مانگی دەستکردی پەیوەندییەکان دەدات."

لە ڕاپۆرتی دەزگاکەدا هاتووە دەڵێت چین دەیەوێت ببێتە ڕابەر لە بۆشایی ئاسماندا، ئەوەش لە ڕێی تۆڕەکانی پەیوەندی چەندەیی پێشکەوتووەوە کە ڕووماڵی هەموو جیهان بکات."

هاوکات دەزگای هەواڵگری گشتی هۆڵەندا ڕۆژی دووشەممە وتی چین " گەورەترین هەڕەشەیە " بۆ سەر ئاسایشی ئابووری هۆڵەندا.

باڵیۆزخانەی چین لە هۆڵەندا لێدوانەکانی دەزگای هەواڵگری گشتی هۆڵەندای ڕەت کردەو و وتی ئەو تۆمەتانەی کە گوایە کۆمپانیا چینییەکان سیخوڕی دەکەن هەڵەن و لە جیاتی ئەوە پەیڕەوی یاسا و ڕێکارەکانی هۆڵەندایان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG