Accessibility links

ئەڵمانیا و هۆڵەندا شەش هاویتزەری دیکە دەدەن بە ئۆکرانیا


وەزارەتەکانی بەرگری ئەڵمانیا و هۆڵەندا دەڵێن دوو وڵاتەکە شەش هاویتزەری زیکە دەدەن بە ئۆکرانیا.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت و وەزیری بەرگری هۆڵەندا کیێسا ئۆڵۆنگرین لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بە ڕۆژنامەنووسانیان وت هەریەک لە وڵاتەکان سێ تۆپهاوێژی هاویتزەر دەدەن بە ئۆکرانیا، پێشتریش دوو وڵاتەکە 12 هاویتزەرییان داوە بە ئۆکرانیا.

ئۆڵۆنگرین گوتی " سووربوون و پابەندبوونی خۆمان بە ئۆکرانیاوە پیشان دەدەین، خۆمان نادەین بە دەستی دوژمنکارییەکانی ڕووسیاوە."

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت لەسەر ڕاگەیاندنەکەی ناتۆ بۆ زیادکردنی هێزە ئامادەکانی هاوپەیمانێتییەکە بۆ 300,000 سەرباز، وتی ئەڵمانیا یەک یەکەی سەربازیی بۆ ئەو هێزانە تەرخان دەکات کە ژمارەکەیان دەگاتە نزیکەی 15,000 سەرباز، نزیکەی 65 فڕۆکە و 20 کەشتیش دابین دەکات.

لامبرێخت گوتی " ئەڵمانیا ئامادەیە پشکی خۆی بدات، ناتۆ دەبێت بەهێز بێت و دەبێت ئەمە لە ژمارەی هێزەکانیشدا ڕەنگبداتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG