Accessibility links

ڕۆژی پێنجشەممە ناتانیاهو لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بنیامین ناتانیاهو بەرەو ڕوسیا دەچێت و لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەی ئۆفیسەکەدا ئاماژەی بەو بابەتانە نەکردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و ئەم کۆبوونەوەیەش تەنها پێنج ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل دێت.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو بە ڕۆژنامەنووسانی وت لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە سەبارەت بە سوریا قسەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG