کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو ڕۆژی سێشەممە سەردانی واشنتن دەکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕەوشی ناوچەکە.
کۆشکی سپی ئاماژەشی بەوەدا ڕکابەری ناتانیاهو لە هەڵبژاردنەکاندا بێنی گانتز بانگهێشتکردنەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی پەسەند کردووە و ئەویش سەردانی واشنتن دەکات، بەڵام ئاماژەی بە کاتی سەردانەکە نەدا.
لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس بانگهێشتی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو دەکات بۆ واشنتن بەمەبەستی تاوتوێکردنی پلانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئێستا مایک پێنس لە ئۆرشەلیمە و لە سەردانەکەیدا بۆ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم لەگەڵ ناتانیاهودا کۆبۆوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز