سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی لە ئەمەریکا بکەن لە بەرەنگاربوونەوەی ئێراندا، ئەمەش دوای ئەوەی تاران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی خستە خوارەوە.
ناتانیاهو وتی " لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئێران دەستدرێژییەکانی بۆ ئەمەریکا چڕکردەوە و دووبارەی دەکەمەوە پێویستە لەسەر هەموومان و هەموو ئەو وڵاتانەی ئاشتیان خۆش دەوێت لە پاڵ هەوڵەکانی ئەمەریکادا بوەستن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئێران. ئیسڕائیل لەوەدا پشتیوانی لە ئەمەریکا دەکات."
مانگی ڕابردوو وەزیرێکی ئیسڕائیل هۆشیاریدا لە ئەگەری ئەوەی ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسڕائیل یاخود بریکارەکانی بەکاربهێنێت بۆ ئەنجامدانی هێرشەکانی، ئەمەش لەکاتێکدا قەیرانەکانی نێوان تاران و واشنتن زیادبکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز