Accessibility links

ناتانیاهۆ دەڵێت بوونی ئێران لە سوریادا جێی قبوڵکردن نیە


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ بەڵێنیدا کە ئێسڕائیل ڕێگە بە ئێران نەدات پێگەی سەربازیی خۆی لە سوریادا بەهێز بکات.

ئەم پەیامەی ناتانیاهۆ دوای تەنها ڕۆژێک دێت لەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی گومانلێکراوی ئێرانی لە دەرەوەی دیمەشق، ئەمەش پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەچێتە ناو قۆناغێکی نوێی ڕووبەڕوونەوەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێرانەوە.

ناتانیاهۆ لە لێدوانێکیدا لە فۆڕیومی سابان کە کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی سەرکردەکانی ئەمەریکا و ئیسڕائیلە لە واشنتن ئەنجام دەدرێت وتی " با سیاسەتی ئێسڕائیلتان پێ بڵێم، ئێمە ڕێگە نادەین ڕژێمێک کە سوورە لەسەر لەناوبردنی وڵاتی ئیسڕائیل چەکی ناوەکیی بەدەست بخات. ئێمە ڕێگە نادەین ئەو ڕژێمە پێگەی سەربازیی خۆی لە سوریادا بەهێز بکات، کە بەنیازە وابکات بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لەناوبەرێت."

بە هەمان شێوەی لێدوانەکەی شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان کە وتی ڕابەری ئێران ئایەتوڵا خامنەئی هیتلەری نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ناتانیاهۆ ئێرانی بەستەوە بە نازییەکانی ئەڵمانیاوە و وتی شتێک تیایاندا هاوبەشە " پابەندبوونێکی بێ بەزەییان هەیە بۆ چەوساندنەوە و تیرۆر و هەروەها پابەندبوونێکی بێ بەزەییان هەیە بۆ کوشتنی جولەکەکان."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG