Accessibility links

ناتانیاهو دەڵێت چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ پوتندا لە پاریس زۆر گرنگ بووە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنییامین ناتانیاهو
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنییامین ناتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو وتی لە میانەی ئاهەنگی ساڵیادی کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمدا لە پاریس لەگەڵ سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتندا قسەی کردووە، ئەمەش یەکەمین چاوپێکەوتنیانە لەو کاتەوەی کە فڕۆکەیەکی ڕوسی کەوتە خوارەوە لەمیانەی هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر سوریا.

ناتانیاهو دوای ئاهەنگەکە لە پاریس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " گفتوگۆکەم لەگەڵ سەرۆک پوتندا باش و کرداری بوو، بەڵکو زۆر گرنگ بوو." وتیشی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپیشدا قسەی کردووە.

جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو مۆسکۆ وتی موشەکی زەوی بۆ ئاسمانی لە جۆری ئێس-300 ناردووە بۆ سوریا کە لەوێ ئیسڕائیل لە ئامانجە ئێرانییەکانی داوە.

ناردنی ئەم موشەکانەش بۆ سوریا دوای ئەوە هات کە ڕوسیا ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بۆتە هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە سەربازییە ڕوسییەکە لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوریاوە، لەکاتێکدا کە ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی دەکردە سەر ئامانجە ئێرانیەکان لە سوریادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG