Accessibility links

نەتەنیاهو: کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم "ڕۆژێکی مەزنە"


سەرۆک وەزیری ئیسرائیل ئەوپەڕی خۆشحاڵی خۆی و خەڵکی وڵاتەکەی دەربڕی بەبۆنەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە شاری تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم و گوتی ئەمڕۆ ڕۆژێکی مەزنە.

بەنجامین نەتەنیاهو سوپاسی پێ پایانی خۆی بۆ سەرۆک ترامپ دەربڕی لە بەرامبەر ئەم بڕیارە گرنگەی داویەتی و گوتی سەرۆک ترامپ بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر، وە بە دان‌نان بە مێژوودا شتێکی مێژوویی تۆمارکرد.

نەتەنیاهو هەروەها ئەمڕۆ دووشەممەی بە ڕۆژێکی پـیرۆز و مێژوویی بۆ گەلی ئیسرائیل ناودێرکرد و گوتی ئەم ڕۆژە لە یادوەری ئیسرائیلیـیەکاندا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.

گوتیشی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ ڕەنگدانەوەی ڕاستیـیەکەیە، ئەویش ئۆرشەلیم لە پـێش 3000 ساڵ پایتەختی گەلی جوو بووە و ئێستاش بە درێژایی 70 ساڵ پایتەختی ئیسرائیل بووە و ئیدی بۆ هەمیشە بە پایتەختی ئیسرائیل دەمێنێتەوە.

پاشان داوای لە هەموو وڵاتان کرد چاو لە ئەمەریکا بکەن و باڵیۆزخانەی وڵاتەکانیان بۆ ئۆرشەلیم بگوێزنەوە. سوپاسی گواتیمالا و پەراگوای کرد کە ئەوانیش لەم زووانە باڵیۆزخانەکانی خۆیان بۆ ئۆرشەلیم دەگوێزنەوە.

XS
SM
MD
LG