Accessibility links

ناتانیاهو داوا لە ئەوروپا دەکات بەزووترین کات سزا بسەپێنێت بەسەر ئێراندا


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو داوای لە وڵاتانی ئەوروپی کرد بە زووترین کات سزا بسەپێنن بەسەر ئێراندا بەهۆی پێشێلکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەلایەن تارانەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی ئۆفیسی ناتانیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل دەڵێت " دووبارەی دەیڵێمەوە ئیسڕائیل ڕێگە بە ئێران نادات پەرە بە چەکی ناوەکیی بدات."

وتیشی " ئەمڕۆ داوا لە وڵاتانی ئەوروپیش دەکەم پابەند بن بە بەرپرسیارێتییەکانیانەوە، بەڵێنتاندا وەڵامدانەوەتان هەبێت لەو کاتەدا کە ئێران ڕێکەوتنە ناوەکیەکە پێشێل دەکات و بەڵێنتاندا بەزووترین کات ئەو سزایانە چالاک بکەن کە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دایناون."

ڕۆژی دووشەممە ئێران دانی بەوەدا نا ئەو سنورەی کە بۆ عەمبارکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆی دانراوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناوەکی ساڵی 2015 دا تێپەڕاندووە، ئەمەش یەکەم سەرپێچیکردنی ئاشکرایە لە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کشایەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG