Accessibility links

نەتانیاهو دەڵێت ئیسڕائیل هەوڵی ئازادکردنی بارمتەکانی داوە بەڵام حەماس هیچ پێشنیارێکی نەبووە


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ڕۆژی دووشەممە ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە گوایە کار لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ دەکرێت بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە، وتی لە کاتێکدا کە حەماس هیچ پێشنیارێکی نەکردووە لەو بارەیەوە، ئیسڕائیل خۆی دەستپێشخەری کردووە.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل وتی نەتانیاهو بە نوێنەرانی خێزانی بارمتەکانی وتووە " ئەوە ڕاست نیە، هیچ پێشنیارێکی ڕاستەقینە لەلایەن حەماسەوە نیە." ئەمەش دوای ئەوەی هەندێک لە کەسوکاری بارمتەکان هەڵیانکوتایە سەر دانیشتنی کۆمیتەیەکی پەرلەمان و داوای ڕێککەوتنێکییان کرد بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

نەتانیاهو وتی " ئەمە بە ڕوونترین شێوە دەڵێم چونکە هەواڵی زۆر ناڕاست هەن کە بە دڵنیاییەوە ئازارتان دەدەن، بە پێچەوانەوە، دەستپێشخەرییەک هەیە لەلای ئێمەوە، باسی ئەو دەستپێشخەرییە ناکەم."

حکومەتەکەی نەتانیاهو پێی وایە هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکەی حەماس لە 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل، پێویستە بۆ فشارکردنە سەر حەماس تاوەکو بارمتەکان ئازاد بکات و بە مەرجەکان ڕازی ببێت.

بەڵام زۆرێک لە کەسوکارەکانی بارمتەکان لەوە دەترسن کە بارمتەکان کوژرابێتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG