Accessibility links

نەتانیاهو حکومەتی نوێی ئیسڕائیل ڕادەگەیەنێت


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ڕایگەیاند سەرکەوتوو بووە لە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەش لەگەڵ حزبەکانی دیکەدا. هەندێک لە وەزیرانی داهاتووی حکومەتەکەی ئیسڕائیل دەڵێن دەیانەوێت بەشێکی گەورەی کەناری ڕۆژئاوا بلکێنن بە ئیسڕائیلەوە یاخود ڕێگە بە جووەکان بدرێت لە تێمپڵ ماونت یاخود مزگەوتی ئەل ئەقسادا نوێژ بکەن.

نەتانیاهو لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە سەرۆکی وڵاتەکە ئیسحاق هێرزۆگی وت " توانیم حکومەتێک پێکبهێنم کە دەتوانێت گرنگی بدات بە سەرجەم دانیشتوانی ئیسڕائیل."

ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە دوای حەوت هەفتە هات لە پێنجەمین هەڵبژاردنی ئیسڕائیل لە ماوەی چوار ساڵدا، هەروەها لە کۆتاییدا دوای چەندین ساڵ حکومەتێکی جێگیر دەدات بە ئیسڕائیل.

بەڵام دەسەڵاتیش دەدات بە هەندێک لە ئەندامە توندڕەوەکانی پەرلەمانی ئیسڕائیل کە ڕەنگە هەوڵ بدەن فشار بکەن بۆ ئەو بڕیارانەی کە دەبنە هۆی هیلاک کردنی دیموکراسییەکەی ئیسڕائیل.

یەکێک لەوانەش ئیتامار بێن گڤیرە، سەرۆکی پارتی توندڕەوی دەسەڵاتی جووەکان، کە بڕیارە ببێتە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسڕائیل و پۆلیس لە ژێر فەرمانیدا دەبێت.

بێن گڤیر کە پێشتر بە تۆمەتی هاندان بۆ توندوتیژی تۆمەتبار کراوە، داوای گۆڕینی دۆخی هەنووکەیی شوێنی پیرۆزی موسوڵمانەکان و جووەکانی کردووە کە ناوەندی توندوتیژییەکانی نێوان موسوڵمانەکان و جووەکان بووە. دەڵێت جووەکان دەبێت ڕێگەیان بدرێت لە مزگەوتی ئەل ئەقسا نوێژ بکەن، فەڵەستینییەکان دەڵێن ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا دەبێتە هۆی کەوتنەوە پشێوییەکی بەرفراوان.

بێن گڤیر و ئەوانی دیکەش لە حکومەتەکەی دواتری ئیسڕائیلدان و داوایان کردووە ئیسڕائیل ناوچەیەکی گەورەی کەناری ڕۆژئاوا بلکێنێت بە ئیسڕائیلەوە، ئەوەش ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی گرژیی لەگەڵ ئەمەریکادا.

بەپێی سیاسەتی ئەمەریکا، کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەزە و ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم کە ئیسڕائیل لە جەنگی 1967 دا دەستیگرت بەسەریاندا، دەبێت ببنە بەشێک لە دەوڵەتێکی سەربەخۆیی فەڵەستینییەکان.

بێن گڤیر پشتگیری لە یاسایەکی پێشنیارکراویش دەکات کە ڕێگە بە زۆرینەی پەرلەمان دەدات زاڵ ببن بەسەر هەر بڕیارێکی دادگای باڵادا. چەندین توێژەری یاسایی ئیسڕائیل دەڵێن ئەوە یاسایەکی دژ بە دیموکراسییە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG