به فه‌رمانێکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق ده‌گۆڕدرێت و وه‌زیری گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌کان له‌جێی داده‌نرێت.
نه‌رمین عوسمان ، جێگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ده‌ڵێت ئه‌و گۆڕانکاریه گۆڕانکاریه‌کی گونجاو نه‌بوو له‌م کاته‌دا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت دکتۆر ڕائید فه‌همی ئه‌زمونێکی زۆری په‌یدا کردبوو وه زۆر بێلایه‌نانه کاری ده‌کرد.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، جێگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ده‌شڵێت ئه‌و بڕیاره هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمیته‌که ده‌گرێته‌وه و بێ له‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌سه‌ڵاتی کۆمیته‌که‌ش که‌م ده‌کرێته‌وه چونکه بۆ له‌مه‌ودوائه‌م کۆمیته‌یه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ، چیی دی سه‌ر به ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نابێت.
ئه‌رکی کۆمیته‌ی به‌دواداچونی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140ی ده‌ستوری عێراق ، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانه له عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:45 خوله‌که.