نه‌رمین عوسمان وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق و جێگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی جێبه‌جێکردنی به‌ندی سه‌دوچلی ده‌ستوری عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتو وه‌کو کورد به یه‌ک ده‌نگ جه‌خت له‌وه کرایه‌وه به‌ندی سه‌دوچل هێڵی سوره‌و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک لێی لابدرێت ئه‌وا ئه‌م به‌نده‌ی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێ ده‌کرێت. نه‌رمین عوسمان ده‌شڵێت له هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و ده‌وڵه‌تی یاسای دکتۆر نوری ئه‌لمالیکیدا که‌سانێک هه‌ن به ئاشکرایی دژی جێبه‌جێکردنی ئه‌م به‌نده‌ی ده‌ستورن. له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق باسیش له‌وه ده‌کات سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌یدا که لۆمه‌ی جێبه‌جێنه‌کردنی به‌ندی سه‌دوچلی ده‌ستوری عێراق له ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق ده‌نێت، به ته‌واوی هه‌موو خاڵه‌کانی به‌باشی ئاشکرا نه‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که.