وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ده‌ڵێت متمانه هه‌یه که هێزه عێراقیه‌کان بتوانن ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی تێرۆریزم ببنه‌وه ، به ڵام کێشه‌ی ئه‌م له‌شکری عێراقه له‌وه‌دایه که تا ئێستا یه‌کلا نه‌بۆته‌وه له‌وه‌ی له‌شکرێکی بێلایه‌نه.
نه‌رمین عوسمان، که هه‌ر بۆ خۆشی جێگری سه‌رۆکی کۆمیته‌ی به دوادا چوونی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراقه ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه له چوار ساڵی داهاتوودا به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێبکرێت و ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ هۆکاره‌کانی تریشدا ، جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌نده ده‌که‌وێته سه‌ر چۆنێتی سور بوونی لایه‌نی کوردی له عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:05 خوله‌که.