کاربه‌ده‌سـتانی هاتوچۆی ئاسـمانی له نیپاڵ ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌ک که گه‌شتیارانی هه‌ڵگرتبوو بۆ دیتنی چیای ئێڤرست که‌وتووه‌ته خوارێ و له ئاکامدا هه‌ر 19 که‌سه‌که‌ی ناوی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له سه‌ره‌تادا یه‌ک له سه‌رنشینه‌کان گیانی تێدا مابوو، وه‌لێ پاشـان له نه‌خۆشخانه ئه‌ویش گیانی له‌ده‌سـتدا.
کاربه‌ده‌سـتانی گه‌شتوگوزاری ده‌ڵێن فڕۆکه‌که هی هێڵی ئاسـمانی بیچکرافتی بوذی بوو و سه‌رنشینه‌کانی بریتی بوون له 10 هیندی، 3 نیپاڵی، 2 ئه‌مه‌ریکایی و 1 ژاپـۆنی. هه‌روه‌ها 3 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که‌ش نیپاڵی بوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆکه‌که له سه‌قایه‌کی زۆر ته‌ماویدا و له دوری چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له باشوری کاتماندۆ که‌وتووه‌ته خوارێ.
کاربه‌ده‌سـتانی هاتوچۆی ئاسـمانی ده‌ڵێن فڕۆکه‌که ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی بۆ دیتنی چیای ئێڤرست و چه‌ند به‌رزایـیه‌کی دیکه بردبوو و له ده‌می گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ کاتماندۆ که‌وتووه‌ته خوارێ.