ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیر له عێراق ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری هه‌یه بۆیه ئه‌م پۆسته بۆته سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ی سیاسی ئێستای وڵاته‌که‌دا و ئه‌گه‌ر هاتبا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به شێوه‌یه‌کی تر به‌سه‌ر چه‌ند نێوه‌ندێکی وڵاته‌که‌دا دابه‌ش کرابا ئه‌وا وه‌ک ده‌ڵێت پێی وایه ئه‌و جۆره کێشانه ڕویاننه‌ده‌دا.
نه‌جیب عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیستی یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانی عیراق له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ئاڵۆزیه‌کانی ئێستا له هه‌ر ئاستێک‌دا بێت ناگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هاوشێوه‌ی توندوتیژیه‌کانی ساڵانی 2005 یان 2006 دووباره‌ببنه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:43 خوله‌که.