سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ شانده‌که‌یدا گه‌یشتوونه‌ته تاران و بڕیار وایه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته باڵاکانی ئێران‌دا کۆببێته‌وه. نازم عومه‌ر نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین و دواترین سه‌ردانی د.به‌رهه‌م نییه بۆ ئێران، چۆنکه ئێمه په‌یوه‌ندیه‌کی مێژوییمان هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا و هه‌روه‌ها ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، بۆیه له بۆنه تایبه‌تیه‌کاندا پێویست ده‌کات له به‌رنامه ڕێزی کردن بۆ زۆرتر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان له نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و له‌و پێناوه‌دا ئه‌م جۆره سه‌ردانانه ئه‌نجام ده‌درێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله دهنـگیهی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه 4:50 خوله‌كه.