Accessibility links

ناتۆ لە ڕێی سندوقە 1.1 ملیار دۆلارییەکەیەوە هەوڵی ژیریی دەستکرد و ڕۆبۆت و تەکنەلۆجیای واڵایی ئاسمان دەدات


کۆمەڵێک لە هاوپەیمانەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ پشتڕاستییان کردەوە کە ناتۆ لە چوارچێوەی سندوقە 1.1 ملیار دۆلارییەکەیدا وەبەرهێنانی لە چەند کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجیادا کردووە.

لە هاوینی ساڵی 2022 دا، چەند مانگێک دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، هاوپەیمانێتی ناتۆ سندووقی پارەکەی ئاشکرا کرد، بەڵێنیدا ئەو پارەیە بەکاربهێنێت بۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیاکاندا کە بەرگرییەکانی پتەوتر دەکات. پارەکە لەلایەن 24 ئەندام لە کۆی 32 ئەندامەکەی ناتۆوە پشتگیری لێکراوە، بە فینلەندا و سویدیشەوە کە پێشتر لەم ساڵدا پەیوەندییان بە ناتۆوە کرد.

ڕۆژی سێشەممە سندووقی پارەی نۆژەنکردنەوەی ناتۆ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ڕاستەوخۆ وەبەرهێنانی لەگەڵ چوار کۆمپانیای تەکنەلۆجیادا کردووە، وتی ئەوە یارمەتیدەر دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانی بەرگری و ئاسایش و پتەویدا.

ئەو کۆمپانیایانەی کە ناتۆ وەبەرهێنانی تێیاندا کردووە بریتین لە: کۆمپانیای فراکتایڵ بۆ دروستکردنی چیپ لە بەڕیتانیا کە ئامانج لێی دروستکردنی شێوازی زمانی فراوانترە، هاوشێوەی ئەو چیپانەی کە چات جی پی تی خێراتر دەکەن، کۆمپانیای ئارکس ڕۆبۆتیکسی ئەڵمانیایی کە ڕۆبۆت دروست دەکات بە شێوەیەک توانای هەڵگرتنی قورسایی و چاودێرییان هەبێت، کۆمپانیای ICOMAT ی بەڕیتانیایی کە کەرەستەی بچووکتر بۆ ئوتومبێلەکان دروست دەکات، کۆمپانیای سپەیس فۆرجی وێڵزی کە کۆنتڕۆڵی هەلومەرجی بۆشایی ئاسمان دەکات، بۆ دروستکردنی نیمچە گەیەنەرەکان لە بۆشایی ئاسماندا.

هاوبەشی بەڕێوبەری سندووقی پارەکە ئاندریا تراڤیرسۆن وتی " ئەنجامدانی کارێک بۆ دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆجیا ستراتیژییەکان گرنگترینە بۆ پاراستنی داهاتوویەکی پارێزراو و خۆشگوزەران بۆ دانیشتوانە یەک ملیارییەکەی هاوپەیمانێتییەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG