Accessibility links

سکرتێری گشتی ناتۆ: سەرەڕای ناکۆکییەکانمان هێزمان لە یەکێتیماندایە


سکرتێری گشتی ناتۆ یەنس ستۆڵتنبێرگ
سکرتێری گشتی ناتۆ یەنس ستۆڵتنبێرگ

سکرتێری گشتی ناتۆ یەنس ستۆڵتنبێرگ وتی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ لە زۆر بابەتدا ڕێناکەون، لەوانەش درێژبوونەوەی هێڵی بۆری نوێی ڕوسیا بۆ گواستنەوەی گاز بۆ ئەڵمانیا، بەڵام هێزی هاوپەیمانێتییەکە لە یەکێتیدایە و بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی خەرجی بەرگری.

ستۆڵتنبێرگ بە ڕۆژنامەنووسانی وت هاوپەیمانێتی ناتۆ هیچ مافێکی نیە بڕیار بدات لەسەر بابەتی هێڵەکانی بۆری گاز و ئەوە بڕیارێکی نیشتیمانییە.

وتیشی سەرۆک ترامپ زمانێکی ڕاستەوخۆی بەکارهێناوە سەبارەت بە زیادکردنی خەرجی بەرگری بەڵام هاوپەیمانان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بەشدار بن لە هەڵگرتنی ئەو قورساییە و لە ساڵی 2017 دا خەرجییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

هەروەها وتی " سەرەڕای ناکۆکییەکان پێم وایە ڕێکبکەوین لەسەر بنەماکان ، ئەوەش ئەوەیە کە هێزمان لە یەکێتیماندایە نەک جیابوونەوەمان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG