Accessibility links

سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەڵێت پێشبینی دەکات سوید و فینلەندا بە خێرایی ببنە ئەندام لە ناتۆدا


سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت پێشبینی دەکات پڕۆسەی پەسەندکردنی ئەندامێتی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا زۆر بەخێرایی بەڕێوەبچێت.

ستۆڵتنبێرگ لە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەکەی ناتۆدا لە مەدرید بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارێک دەدەین بۆ بانگهێشت کردنی سوید و فینلەندا تاوەکو ببنە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، ئەمە خێراییەکەی بێپێشینەیە."

لە ناوەڕاستی مانگی پێنجدا سوید و فینلەندا بە فەڕمی داوای ئەندامێتییان کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

گوتی " دوای بانگهێشتکردنەکە، پێویستمان بە پڕۆسەی پەسەندکردن دەبێت لە 30 پەرلەماندا. ئەوە هەمیشە کاتی دەوێت بەڵام پێشبینی دەکەم بەخێرایی تێپەڕببێت چونکە هاوپەیمانان ئامادەن پڕۆسەی پەسەندکردنەکە بەزووترین کات ئەنجام بدەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG