Accessibility links

بەرپرسێکی ناتۆ: هێرشی ئەتۆمی ڕووسیا ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی وروژاندنی " وەڵامێکی بەرجەستە " لەلایەن ناتۆوە


بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانێتی ناتۆ دەڵێت هێرشی ئەتۆمی ڕووسیا ئاڕاستەی جەنگەکە دەگۆڕێت و ڕەنگە ببێتە هۆی وروژاندنی " وەڵامێکی بەرجەستە " لەلایەن هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیا و هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

بەرپرسەکەی ناتۆ گوتی هەر بەکارهێنانێکی چەکی ئەتۆمی لەلایەن مۆسکۆوە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووسیا ڕووبەڕووی " دەرەنجامێکی بێپێشینە " ببێتەوە.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات گوتی هێرشی ئەتۆمی ڕووسیا " ڕەنگە بە دڵنیاییەوە ببێتە هۆی وەڵامدانەوەیەکی بەرجەستە لەلایەن زۆرێک لە هاوپەیمانەکانەوە، لەلایەن ناتۆ خۆشییەوە."

مانگی ڕابردوو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان وتی ئەمەریکا ڕوونی کردۆتەوە ئەگەر ڕووسیا چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت لە ئۆکرانیا ئەوا " ڕووبەڕووی دەرەنجامێکی کارەساتاوی " دەبێتەوە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن لە بارەگای هاوپەیمانێتی ناتۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا چاودێری هەر ئاماژەیەک دەکات لەسەر گۆڕانکاری لە دۆخی ئەتۆمی ڕووسیادا، کە دەریبخات پوتن ڕەنگە خۆی ئامادە بکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی ئەتۆمی.

ئۆستن گوتی " لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەکمان نەبینیوە کە وامان لێبکات بڕوا بەوە بکەین."

هاوکات هەفتەی داهاتوو وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ مەشقە سەربازییە ساڵانەییەکەیان لەسەر ئامادەییان بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن، لە مەشقەکەدا هێزی ئاسمانی ناتۆ مەشق لەسەر بەکارهێنانی ئەو بۆمبە ئەتۆمییانە دەکات کە ئەمەریکا لە ئەوروپادا جێگیری کردوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG