Accessibility links

ناتۆ نێگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە بارەی هێرشەکانی ڕووسیا لە سوریا


ناتۆ نیگەرانی خۆی ڕادەگەیەنێت لە بارەی ئەو هێرشە ئاسمانیـیانەی ڕووسیا لە سوریا ئەنجامیان دەدات و دەڵێت مەترسی هەیە بەمە ڕەوشەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت لەم کاتەی هەرەیەک لە ڕووسیا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە نیشانەی جیاواز لە ناو ئەو وڵاتە دەدەن.

ئەلێکزاندەر ڤێرشبۆ جێگری سکرتێری گشـتی ناتۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە لیشبۆن لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی پـیشەسازی بەرگری گوتی ڕوون و ئاشکرایە ئەگەر بەراورد لە نێوان هێرشەکانی ڕووسیا لە سوریا بکرێت لەگەڵ ئەوانەی هاوپەیمانێتی دژی داعش ئەنجامی دەدەن، وەکو یەک نین، ئەمەش ئەو مەترسیانە زیادەکەن کە ڕەوشەکە لەدەست دەربچێت.

ڕووسیا لە مانگی ڕابردووەوە دەسـتیکردووە بە پشـتیوانی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی سوریا و دەڵێت شەڕی تێرۆرستان لەو وڵاتە دەکات، بەڵام ئەمەریکا و هاوپەیمانانی دەڵێن ڕووسیا بە شێوەیەکی سەرەکی گروپە میانڕەوەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەکاتە ئامانج.

لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەو هێرشانەی ڕووسیا کە لە 30 ی مانگی نۆوە دەسـتیانپێـکردووە، 370 کەس کوژراون، لەوانە 127 کەسیان سیڤیل بوون و 243 کەسیان چەکداربوون، لەو چەکدارانەش 52 یان داعش بوون.

XS
SM
MD
LG