سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ دەڵێت لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووسیا نزیکەی 30,000 هێزی شەڕکەر و چەکی نوێی جوڵاندووە بۆ بێلاڕووس، ئەمەش زۆرترین ڕەوانەکردنی چەک و هێزە بۆ بێلاڕووس لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە.
ستۆڵتنبێرگ لە بڕۆکسل بە ڕۆژنامەنووسانی وت لەو هێزانەی ڕووسیا کە ڕەوانەی بێلاڕووس کراون هێزە تایبەتیەکانی سپێزنازیان تێدایە، هەروەها فڕۆکەی جەنگی سو-35 و موشەکی ئیسکاندەر و سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس-400 یان تێدایە.
وتیشی " هەموو ئەمانە لەگەڵ مەشقە سەربازییە ساڵانەیی ناوەکییەکەی ڕووسیادا لە یەک دەدرێن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز